سەردێڕ:

وڵاتێکی ئەفریقی پوتین بانگهێشتی وڵاتەکەی دەکات

PM:07:10:24/03/2023

7476 جار خوێندراوەتەوە

بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی ئابووری وڵاتەکە باشوری ئەفریقا سەرۆکی روسیای بانگهێشتی وڵاتەکەی کرد.


نالیدی باندور وەزیری دەرەوەی وڵاتی باشوری ئەفریقا رایگەیاند، ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی ئابووری کە وڵاتەکە لە هاوینی ئەمساڵدا بانگهێشت دەکرێت و ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەکە تاوتوێی چۆنیەتی وەڵامدانەوەی یاداشتەکەی دادگای تاوانەکانی نێودەوڵەتی دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، پوتین بانگهێشت دەکرێت بۆ بەشداریکردن لە ١٥ـەمین لوتکەی ئابووری لە شاری دوربان لە مانگی ئابی داهاتوودا بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نییە پوتین بانگهێشتەکە قبوڵ دەکات یان نا.

باسی لەوەشکرد، ئەوان ئاگادارن کە پوتین فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە لە لایەن دادگای تاوانەکانی نێوەدەوڵەتییەوە بەڵام ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەکەیان گفتووگۆ دەکات لەبارەی وڵامدانەوەی ئەو فەرمانە و روونکردنەوەی دیدگای وڵاتەکەیان لەبارەی ئەو فەرمانەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی ١٧ی ئازار دادگای نێودەوڵەتی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ڤلادمێر پوتین سەرۆکی روسیا بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ دەرکرد روسیاش بە توندی وەڵامی دادگاکەی دایەوە و رایگەیاند، "دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان کە ئامادەیە وەک بوکەڵەیەکی رۆژئاوا دادپەروەری درۆینە جێبەجێ بکات، کەمتەرخەمی خۆی سەلماندوە."

لایخۆشیەوە، وڵاتی هەنگاریا رایگەیاند، بڕیارەکەی دادگای نێودەوڵەتی جێبەجێ ناکەن چونکە پێچەوانەی یاسای وڵاتەکەیە و لە کاتی سەردانیکردنی پوتین بۆ وڵاتەکە دەستگیری ناکەن.

ک.ک













گەلەری