سەردێڕ:

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٤ پلەی رێختەر لە ژاپۆن روویدا

AM:10:00:24/03/2023

1888 جار خوێندراوەتەوە

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٤ پلە بەپێوەری رێختەر کەناراوەکانی بەشی ناوەڕاستی ژاپۆنی هەژاند و چەقی بوومەلەرزەکە بە دیاریکراوی لە دووری ٦٢١ کیلۆمەتر لە شاری یۆکۆسۆکا بووە.


ناوەندی ئەوروپای ناوەڕاست بۆ بوومەلەرزەزانی "EMSC" رایگەیاند، ئەمرۆ هەینی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٤ پلە بە پێوەری رێختەر لە دەوروبەری کەناراوەکانی ژاپۆن روویداوە.

ئاماژەی بەوەشدا، چەقی بوومەلەرزەکە ٦٢١ کیلۆمەتر لە دووری باشوری رۆژهەڵاتی شاری یۆکۆسوکا بووە کە ژمارەی دانیشتوانەکەی ٤٢٨ هەزار کەسە و دەکەوێتە سەر دوورگەی هۆنشۆ.

دەشڵێت، "بوومەلەرزەکە لە قوڵایی ٦٠ کیلۆمەتر بووە."

جێگای ئاماژەیە، تا ئێستا هیچ زیانێکی ماددی و گیانی کە بەهۆی بوومەلەرەزەکەوە روویدابێت تۆمارنەکراوە و هیچ ئەگەرێکی روودانی تسۆنامیش نییە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لەبەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی دوو بوومەلەرە بە گوڕی ٥.٤ و ٤.٩ پلە بە پێوەری رێختەر لە ناوچەی ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان و شاری مەرەشی باکوری کوردستانی دا و تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی و ماددی تۆمارنەکراوە.



ئـ - ع













گەلەری