سەردێڕ:

روسیا چی دەڵێت لەبارەی بڕیاری دەستگیرکردنی پوتینەوە؟

AM:09:50:23/03/2023

3920 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی روسیا بە هەڕەشە وەڵامی راگەیەنراوی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دایەوە، دادگا لە بەرامبەردا دەڵێت، "رێکاری تایبەتی خۆمان دەبێت بەرامبەر داوکارانی گشتی."


دادگای تاوانی نێودەوڵەتی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بەداخەوەن بۆ بوونی ئەو هەڕەشە و رێکارانەی رێگری لە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان دەکەن کە ئامانجی لێپرسینەوەیە لەسەر ئەو کردەوانەی یاسای نێودەوڵەتی گشتی قەدەغەی کردوون.

ئاماژەی بەوەشدا، هەڕەشە لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی کراوە و دادگای نێودەوڵەتیش رێکاری تایبەتی خۆی دەبێت لە دژی داواکاری گشتی و دادگای ئەو لایەنەی هەڕەشەکانی کردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دیمیتری میدیفیف جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی روسی رایگەیاند، بڕیاری دەستگیرکردنی ڤلادمیر پوتینی سەرۆکی روسیا لە دەرەوەی وڵات هاوتای راگەیاندنی جەنگە لەگەڵ روسیا و وتیشی، "بڕیارەکانی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بێ بەهان."

لە رۆژی هەینی رابردوو، دادگای تاوانی نێودەوڵەتی کە بارەگاکەی لە هۆڵەندایە لە نووسراوێکی فەرمیدا بڕیاری دەستگیرکردنی ڤلادمیر پوتین سەرۆکی روسیای دا بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ راگەیاند.

لە بەرامبەردا روسیا ئەم بڕیارە رەتدەکاتەوە و بە قبوڵنەکراو و وەسفی دەکات و دەشڵێت، "ئەو دادگایە لە روسیادا هێزی یاسایی نییە، چونکە روسیا ئەندامی ئەو دادگایە نییە."

ئـ.عـ













گەلەری