سەردێڕ:

دوو بوومەلەزرەی بەهێز پاکستان و ئەفغانستانی هەژاند

PM:09:18:21/03/2023

26912 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی کەشناسی پاکستان رایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٧ پلە بە پێوەری رێختەر چەند ناوچەیەکی ئەو وڵاتەی هەژاندووە و لە ئەفغانستانی دراوسێی پاکستانیش بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٨ پلە بە پێوەری رێختەر تۆمارکرا.


بە گوێرەی ناوەندی توێژینەوەی ئەڵمانی بۆ زانستی جیۆلۆجی، دوو بوومەلەرزە بە گوڕی ٦.٨ پلەی رێختەر ناوچەکانی هندۆکشی لە ئەفغانستان هەژاندووە.

هەروەها، دەستەی کەشناسی پاکستان رایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٧ پلە بە پێوەری رێختەر چەند ناوچەیەکی ئەو وڵاتەی هەژاندووە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە بارەی زیانەکانی بوومەلەرزەکەوە لەو دووڵاتە بڵاونەکراوەتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، هەریەکە لە پاکستان و ئەفغانستان رووبەڕووی قەیرانێکی چڕی ئابووری دەبنەوە و کارەساتە سرووشتییەکان لەوانەیە ببێتە هۆی تێکچوونی بارودۆخی مرۆیی لەو دوو ناوچەیە.

ناوچەی کشمیر لە پاکستان لە ساڵی ٢٠٠٥ رووبەڕووی بوومەلەرزەیەکی بەهێز بووەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە ٨٦ هەزار کەس گیانیان لە دەستدا و دەیان هەزاری دیکە برینداربوون.

ناوچەی کشمیر دەکەوێتە سەر خاڵی پێکدادانی هەردوو پلێتی تەکنۆنی هەریەکە لە ئۆراسیا و هیندستان، ئەمەش ئاماژەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو ناوچەیە بە رووداوەکانی بوومەلەرزە بە شێوەیەکی زیاتر.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی ٦ی ٢ی ٢٠٢٣ بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٨.٧ پلە بە پێوەری رێختەر باکور و رۆژئاوای کوردستان و چەند ناوچەیەکی دیکەی لە تورکیا و سوریا هەژاند و بەشێک لە هاوڵاتییانی عێراق و لوبنان و میسر هەستیان بە بومەلەرزەکە کرد.

بەهۆی بومەلەرزەکەوە لە تورکیا و سوریا زیاتر ٦٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و بە سەدان هەزار کەسیش برینداربوون.


ئـ -ع 












گەلەری