سەردێڕ:

بەهۆی خراپ بەکارهێنانی موبایل پۆلیس تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد

PM:11:59:20/03/2023

2824 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، تۆمەتبارێک لەسەر خراپ بەکارهێنانی مۆبایل دەستگیرکراوە کە لە رێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ویستوویەتی پارە لە هاوڵاتییەک وەربگرێت.


عەلی جەمال قدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، هاوڵاتییەک لە قەزای چەمچەماڵەوە سکاڵای هێناوەتە پۆلیسی کفری بەهۆی ئەوەی لەڕێگەی تۆڕەکانی کۆمەڵایەتییەوە چەند وێنەیەکی لە نێو پڕۆفایلی کچی سکاڵاکار بردووە و لەبەرامبەر بڵاونەکردنەوەیدا داوای پارەی کردوە.

پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون پۆلیسی کفری توانیویانە تۆمەتبارەکە دەستگیربکەن و دەستیان بەسەر مۆبایل و هەژمارەکەیدا لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی گرتووە.

ئەوەشی خستەڕوو، تۆمەتبارەکە هەڕەشەی لەچەندین کەسی دیکە کردوە و داوای پارەی لێ کردوون و دانی بەتاوانەکەیدا ناوە.

دەشڵێت، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی ٢ی خراپ بەکارهێنانی مۆبایل بەندکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.


کـ - کـ













گەلەری