ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٦ هەزار و ٥٠٠ دینار لە سلێمانی و ١٥٦ و ٣٠٠ دینار لە هەولێر مامەڵەی پێوەکرا و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی ١٥٠ دینار دابەزیوە.
هاوکات، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە چوار ملیۆن و ٧٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی ماماڵەی پیوەدەکرێت.
ئەو نرخەی دۆلار لە کاتێکدایە،
بانکی ناوەندی عێراق هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٣٢ هەزار دینار دەخاتەڕوو، بەڵام لە بازاڕەکاندا
بە جیاوازی نزیکەی ٣٠ هەزار دینار بەرزتر لە نرخی فەرمی مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەوەش
لە کاتێکدایە رێژەی خستنەڕووی بانکی ناوەندی بەرزبووەتەوە.
نرخی دراوە بیانییەکانی دیکە
لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٥ هەزار و ٥٠٠ دینارە
١٠٠ پاوەند بە ١٨٧ هەزار و ٧٥٠ دینارە
١٠٠ دۆلار بەرامبەر هەزار
و ٩١٠ لیرەی تورکییە