سەردێڕ:

دوو تەرمی دیکە لە شوێنی تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکەی دهۆک دۆزرانەوە

PM:06:36:19/03/2023

3368 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، دوو تەرمی دیکە لە شوێنی تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکەی دهۆک دۆزراونەتەوە.


تاوەکو دێت ژمارەی دۆزینەوەی ئەو تەرمانەی لە هیلیکۆپتەرێکی تێکشکاودا لە سنوری ناحیەی چەمانکێی سەر بە پارێزگای دهۆک دۆزرانەوە زیاتر دەبێ و ئەمڕۆش دوو تەرمی دیکە لە هەمان ناوچەی تێکشکانی هەلیکۆپتەرەکە دۆزرانەوە.

سەرچاوە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەکانیان لە ناوچەکەدا بەردەوامە و تەرمی ئەو دوو کەسەش بۆ پزیشکی داد گواستراونەتەوە.

پێشتر هەسەدە رایگەیاندبوو، نۆ کەسیان لەو رووداوەدا گیانی لەدەستداوە، کە سەر بە دژەتیرۆری رۆژئاوای کوردستانن و بە دوو هەیلیکۆپتەر لە رێگادا بوون بەرەو سلێمانی. بەڵام دژەتیرۆری کوردستان دەڵێت، یەک هەلیکۆپتەر بووە.

لەلایەکی دیکەوە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم باسی لەوەکرد، تەنها یەک هەلیکۆپتەر بووە و ئەو هەلیکۆپتەرە لەلایەن گروپێکی ناو یەکێتییەوە کڕدراوە و نازانن چۆن گەیشتووەتە دەست هەسەدە "هێزەکانی سوریای دیموکرات".
هـ.ئـ


 













گەلەری