PM:02:41:19/03/2023
580 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوخۆیی بەنگلادیش رایگەیاند، بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لە ناوچەی شەبشار لە باشوری ئەو وڵاتە ١٧ کەس گیانیانلەدەستداوە و ٢٥ کەسیش برینداربوون.
مەسعود عەلام بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوخۆیی بەنگلادیش ئاماژەی بەوەشکردووە، لە رووداوەکەدا شۆفێرێکی پاس کۆنترۆلی ئۆتومبێلەکەی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە بەربەستێکی سەر شەقامەکەدا.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، زۆرینەی رووداوەکانی هاتووچۆ لە وڵاتی بەنگلادیش بەهۆی
کۆنی جۆری ئۆتۆمبێل و رێگاوبانەکان و پابەندنەبوونی شۆفێرانەوەیە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ساڵی رابردوو نۆ هەزار و ٩٥١ کەس لە بەنگلادیش بەهۆی رووداوەکانی
هاتووچۆوە گیانیانلەدەستداوە.