سەردێڕ:

جێگری سه‌رۆكکۆماری توركیا: بەهۆی بوومه‌له‌رزه‌کەوە نزیکەی ٥٠ هەزار کەس گیانیانلەدەستداوە

AM:10:00:19/03/2023

6724 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سه‌ركۆماری توركیا رایگه‌یاند، بەهۆی بومەلەرزەکەی ٦ـی شوبات و بومەلەرزەکانی دواترەوە ٤٩ هه‌زار و ٥٨٩ كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه‌ كه‌ شه‌ش هه‌زار و ٨٠٧ کەسیان بیانی بوون.


فوئاد ئۆكتای جێگری سه‌ركۆماری توركیا ئاماژەی بەوەشکرد، ٢٢ ملیار و ٣٢٨ ملیۆن و ٣٣٠ هه‌زار لیره‌ی تورکی لەلایەن بەرێوەبەرایەتی کارەساتە لەناکاوەکان بە کۆی گشتیش ٣١ ملیار لیره‌ لەلایەن حکومەتەوە بۆ پارێزگا زیانبه‌ركه‌وتووه‌كان خه‌رجكراوه‌.

باسی لەوەشکرد، له‌ میانەی "هه‌ڵمه‌تی توركیا یه‌ك دڵه‌" ٨٢ ملیار و ٤٥٤ ملیۆن و ٦١١ لیره‌ی تورکی بەخشراوە بە زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکە و ئەو پارانە خراونەتە سەر هەژماری بەرێوەبەرایەتی کارەساتە لەناکاوەکانی تورکیا.

لە ٦ـی شوباتی ئەمساڵدا بومەلەزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٧.٨ پلەی رێختەر ناوچە سنوورییەکانی نێوان تورکیا و سوریای هەژاند و لە هەرێمیش هەستیپێکرا.













گەلەری