ناوهندی لێكۆڵینهوه جیۆلۆجییهكانی ئەمریکا بڵاویکردەوە، کاتژمێر ١٢:١٢ بە کاتی ناوخۆی ئیكوادۆر، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٧ پلە له دووری شهش کیلۆمەتر لە باکووری خۆرهەڵاتی شاری بالاو روویدا.
جێگای ئاماژەیە، بوومەلەرزەکە لە وڵاتی پیرۆی دراوسێی ئیکوادۆر هەستی پێکراوە،
بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە برینداربوون و گیانلەدەستدانی هاوڵاتییان
ئاشکرا نەکراوە.
لەلایەکی دیکەوە ناوەندی ئاگادارکردنەوەی تسۆنامی ئاماژەی بەوەدا، لە دوای
روودانی بوومەلەزرەکە پێشینی روودانی هیچ تسۆنامییەک ناکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە رۆژانی رابردوو بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٢ پلە بە
پێوەری رێختەر پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و پێنجوێن و سەیدسادق و سنورەکانیانی هەژاند.
هاوکات، بوومەلەرزەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتەوە، بەپێی ماڵپەرە
جیهانییەکان چەقی بوومەلەرزەکە پارێزگای هەڵەبجەبووە.
ئـ - ع