سەردێڕ:

سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا باس لە جەنگی ساڵی ٢٠٠٣ی عێراق دەکات

PM:08:25:18/03/2023

9948 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا رەتی کردەوە بەراورد بکات لە نێوان جەنگی ئۆکرانیا و جەنگی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣دا.


تۆنی بلێر سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا لە چاوپێکەوتنێکیدا بە ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیای راگەیاند، سەدام حسێن سەرۆکی ئەو کاتی عێراق گەلەکەی دەچەوساندەوە و یاسایی نێودەوڵەتی پێشێل کرد و چەکی کیمیایی بەکارهێنا و لە یەک رۆژدا ١٢ هەزار کەسی کوشت.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو هێزانەی هاوپەیمانان چوونە ناو عێراق و سەدام حوسێنیان روخاند، ناتوانرێت هاوتا بکرێت لەگەڵ لەشکرکێشییەکەی ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، چونکە وڵاتێکە سەرۆکێکی دیموکراسی هەڵبژێردراوی هەیە و بەپێی زانیارییەکانی هیچ ململانێیەکی ناوچەیی و دەستدرێژی بۆسەر دراوسێکان دەستیپێنەکردووە.

تۆنی بلێر باسی لەوەشکرد، سەدام حوسێن یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێل کرد بە بەکارهێنانی چەکی کیمییایی و ١٢ هەزار کەسی لە رۆژێکدا کوشت و گەلەکەی دەچەوساندەوە، بەڵام پوتین دەتوانێت ئەو هێرشەی ساڵی ٢٠٠٣ بۆسەر عێراق وەک پاساوێک بۆ هێرشەکەی بەکاربهێنێت وەک چۆن لە ساڵی ٢٠٠٣دا هێرشەکە بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجامدرا.

ساڵی ٢٠٠٣ بە سەرۆکایەتی ئەمریکا و هاوکاری هاوپەیمانەکانی وەک بەریتانیا و چەند وڵاتێکی دیکە، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بۆ سەر عێراق بەمەبەستی روخاندنی سەدام حسێن دەستی پێکردو و لە نیسانی ٢٠٠٣دا توانیان سەدام حسێن دەستگیر بکەن و دوای دادگایی کردنی لە ساڵی ٢٠٠٦دا لە سێدارە درا.


کـ - کـ













گەلەری