سەردێڕ:

لەکاتی داخستنی بازاڕدا؛ نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا هات

PM:07:01:18/03/2023

30660 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی داخستنی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٦ هەزار و ٨٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ نرخەکەی ٥٠ دینار بەرزبووەتەوە.


ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٦ هەزار و ٨٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ نرخەکەی ٥٠ دینار بەرزبووەتەوە.

هاوکات، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە چوار ملیۆن و ٦٤٠ تمەنی ئێرانی ماماڵەی پیوەدەکرێت.

ئەو نرخەی دۆلار لە کاتێکدایە، بانکی ناوەندی عێراق هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٣٢ هەزار دینار دەخاتەڕوو، بەڵام لە بازاڕەکاندا بە جیاوازی نزیکەی ٣٠ هەزار دینار بەرزتر لە نرخی فەرمی مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەوەش لە کاتێکدایە رێژەی خستنەڕووی بانکی ناوەندی بەرزبووەتەوە.

لە رۆژی رابردووش بەشی کارگێری بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا سێیەمین پاکێجی ئاسانکاری داواکاری دۆلاری ئەمریکی بخاتەڕوو. هاوکات، لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە گەشتیار دەتوانێت تەنها بڕی دوو هەزار دۆلار بە کاش بکرێت.

نرخی دراوە بیانییەکانی دیکە لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ هەزار دینارە

١٠٠ پاوەندی بەریتانی بە ١٨٦ هەزار دینارە

١٠٠ دۆلار بەرامبەر هەزار و ٨٩٠ لیرەی تورکییە













گەلەری