سەردێڕ:

رێککەوتننامەی هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکرانیا درێژکرایەوە

PM:05:30:18/03/2023

2708 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری ژێرخانی ئۆکرانیا رایگەیاند، بڕیار دراوە رێککەوتننامه‌ی رێڕەوی دانەوێڵە بۆ ماوەی ١٢٠ رۆژ درێژبکرێتەوە.


ئۆلێکساندر کوبراکۆڤ وەزیری ژێرخانی ئۆکرانیا لە تویتەر بڵاویکردەوە، بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی رێککەوتننامه‌ی رێڕەوی دانەوێڵە بۆ ماوەی ١٢٠ رۆژی دیکە.

ئەمە لەکاتێکدایە، هە ئەمڕۆش رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند، لەگەڵ هەریەکە لە روسیا و ئۆکرانیا گفتوگۆدەکەن و بەمزووانە لەسەر رێرەوەی هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکرانیا رێککدەکەون.

ئاماژەی بەوەشدا، لە رێکەوتی ١٩ی ئەم مانگە رێکەوتنی هەناردەی دانەوێڵەی ئۆکرانی کۆتایی پێدێت و لەگەڵ روسیا و ئۆکرانیا پێش وادەی خۆی بڕیاریان داوە ماوەی رێککەوتنەکە درێژبکنەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، رێککەوتننامه‌ی رێڕەوی دانەوێڵە لە ٢٢ی ٧ی ٢٠٢٢دا لە ئەستەنبوڵ لە نێوان تورکیا، ئۆکرانیا، روسیا و نەتەوەیەکگرتووەکان واژووکرا.

رێککەوتننامه‌کەش‌ لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ەوە بۆ ماوەی ١٢٠ رۆژ درێژکرابوویەوە، ئەمڕۆ کۆتایی ده‌هات.

دەستپێشخەری هەناردەکردنی گەنمی ئۆکرانیا هاوکاربوو بۆ کەمکردنەوەی توندی قەیرانی خۆراک لەسەر ئاستی جیهانی، کە لە ئەنجامی هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ئۆکرانیا - روسیا سەریهەڵدا.

بە گوێرەی رێککەوتنەکە، ئەو کەشتیانەی بۆ وەرگرتنی دانەوێڵە لە ناوچە ئاوییەکانی تورکیاوە بەرەو ئۆکرانیا دەڕۆن پشکنینیان بۆ دەکرا و هەریەکە لە روسیا و ئۆکرانیا و تورکیا و نەتەوە یەکگرتووەکان پێکەوە کاریاندەکرد بۆ پێدانی مۆڵەت بە کەشتییەکان تاوەکو بە رێرەوەی گواستنەوەی دانەوێڵە هاتووچۆ بکەن.


ئـ - ع 

 













گەلەری