سەردێڕ:

حەوت ساڵە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران راگیراوە

PM:02:10:18/03/2023

2140 جار خوێندراوەتەوە

حەوت ساڵە پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم راگیراو، هەرچەندە لە ماوەی رابردوودا سەرۆکی ئەنجومەنی راژەی هەرێم رایگەیاند دەستدەکەنەوە بە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و بڕیاریشبوو لە ساڵی پێشوو یاخود سەرەتای ئەمساڵ بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە، بەڵام بە پێی زانیاریەکانی ئێن ئاڕ تی، ئەمساڵ هیچ پلەبەرزکردنەوەیەک ناکرێت و بەردەوامیی بە راگیرانی دەدرێت.


هاوکات، لایەنەکانی دەسەڵاتیش لە حکومەتی ماوەبەسەرچوو نایانەوێت پێش هەڵبژاردن ئەو بابەتە ئاشکرا بکەن بە هۆکاری ئەوەی خەڵک لێیان نەوروژێت.

چاوگێکیش لە ئەنجوومەنی راژەی هەرێم بە ئێن ئارتی راگەیاند، لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم سەبارەت بەو پرسە قسە کراوە و بڕیاریان داوە بە بەردەوامی راگرتنی پلەبەرزکردنەوە بە شێوەیەک لەمساڵدا نەکرێت و ناشبێت باس بکرێت.
بەدریە ئیبراهیم ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فڕاکسیۆنی نەوەی نوێش دەڵێت، حکومەتی عێراق لە پرۆژە یاسای بودجەدا موچەی فەرمانبەرانی زیاد کردوە و دەیەوێت دۆخی خەڵک باش بکات
.

ئەوەش لە کاتێکدایە، حکومەتی عێراق لە نوێترین بڕیاریدا رایانگەیاندووە، کە پێداچوونەوە بە پلە بەرزکردنەوەی مووچەخۆراندا دەستیپێکردووە و مووچەی بنەڕەتی بە رێژەی لە ٪١٠وە بۆ ٪١٥٠ زیاد دەکرێت، واتا زیادکردنەکە سەرجەم پلەکان دەگرێتەوە و کەمترینیان، کە پلەى دەیەمە، بەگوێرەى گۆڕانکارییەکە، مووچە بنەڕەتییەکەى لە ١٧٥ هەزار دینارەوە زیاد دەبێت بۆ ٤٢٥ هەزار دینار، ئەوەش بە زیادکردنى بە رێژەى ٪١٥٠ یە.













گەلەری