PM:11:19:17/03/2023
44172 جار خوێندراوەتەوە
قائیمقامی پێنجوێن بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ئەو بومەلەرزەیەی ئەمشەو لە قەزاکە روویداوە هەستی پێنەکراوە و هیچ زیانێکی نەبووە.
زانا رەحمان قائیمقامی پێنجوێن ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی فریاگوزاری تەندوستی و بەرگری شارستانی لە ئەگەری روودانی هەر رووداوێکی نەخوازراو لە ئامادە باشیدان بۆ هاوکاری هاوڵاتیان.
باسی لەوەشکرد، شەوی رابردوو
بومەلەرزەیەکی بەهێز قەزاکەی هەژاندووە بەڵام بومەلەرزەکەی ئەمشەو هەستی پێنەکراوە
و ترسی لەنێو هاوڵاتیاندا دروست نەکردووە.
شەوی رابردوو، بوومەلەرزەیەک
بە گوڕی ٥.٢ پلە بە پێوەری رێختەر پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و پێنجوێن و سەیدسادق
و سنورەکانیانی هەژاند، بێ ئەوەی زیانی گیانی و ماددی لێبکەوێتەوە، بەپێی سایتە جیهانییەکان
چەقی بوومەلەرزەکە پارێزگای هەڵەبجە بووە.