PM:10:13:17/03/2023
1272 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، بەهۆی زۆریی بارانبارینی ئەم دوایانەوە بەرهەمی کشتوکاڵی بە رێژەیەکی بەرچاو بوژاوەتەوە و ئەگەری ئەوە هەیە کە بەرهەمی گەنم و جۆ پێداویستی تەواوەتی ناوخۆی عێراق پڕبکاتەوە.
مەهدی سەحەر ئەلجەبوری بریکاری کارگێڕی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ئاماژەی بەوەشدا، رێژەی یەدەگی ئاو لە عێراقدا زیادی کردووە و مەترسی وشکە ساڵی لەسەر عێراق نەماوە.
ئاماژەی بەوەشدا، بەهۆی
باران بارینەکانی ئەم دوایانەی عێراق بەرهەمی کشتوکاڵی بە تایبەت گەنم و جۆ بە شێوەیەکی
بەرچاو بوژاوەتەوە. وتیشی بەرهەمە کشتوکاڵیەکان پێداویستی تەواوەتی ناوخۆی عێراق پڕدەکاتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ساڵی
رابردوو بەهۆی کەمی بارانبارینەوە بەرهەمە ناوخۆیەکانی عێراق رووی لە کەمیی
کردبوو.