سەردێڕ:

دادگای نێودەوڵەتی تاوانەکان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ پوتین دەرکرد

PM:07:09:17/03/2023

14096 جار خوێندراوەتەوە

بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ، دادگای نێودەوڵەتی تاوانەکان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرۆکی روسیا و بە تۆمەتی پێشێلکاری مافی منداڵان بۆ کۆمیساری مافەکانی منداڵان لە ئۆفیسی سەرۆکی فیدراسیۆنی روسیا دەرکرد.


ئەمڕۆ هەینی، دادگای لاهای بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و دیپۆرتکردنەوە و گواستنەوەی نایاسایی منداڵان لە ئۆکرانیاوە بۆ روسیا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا دەرکرد .

 دادگاکە باس لەوە دەکات، دادوەرەکان پێش دادگاییکردنەکەی هەڵسەنگاندنیان کردووە و بڕیاریان داوە پوتین بەرپرسیارێتی تاوانکاری تاکەکەسی لە ئەستۆدایە و تاکە هەڵگیرسینەری جەنگی روسیا و ئۆکرانیایە.

هاوکات، دادگاکە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ماریا ئەلێکسیڤنا کۆمیساری مافەکانی منداڵان لە ئۆفیسی سەرۆکی فیدراسیۆنی روسیا بە تۆمەتی گواستنەوەی منداڵی ئۆکرانی دەرکرد.

ئەمەش لە کاتێکدایە، جەنگی روسیا و ئۆکرانیا پێیناوەتە دووەم ساڵییەوە و لەو ماوەیەشدا چەندان جار ئۆکرانیا و کۆمەڵەگەی نێودەوڵەتی روسیا و ڤلادیمیر پوتینیان بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ تۆمەتبار کردووە.

ک.کــ

 

 













گەلەری