PM:05:12:17/03/2023
34040 جار خوێندراوەتەوە
هەسەدە رایگەیاند، دوو هێلیکۆپتەریان کە بە رێگاوە بوون بۆ پارێزگای سلێمانی بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە تێکشاون و نۆ شەڕڤانیان گیانیانلەدەستداوە. هاوکات وتەبێژی هەسەدە بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "دانوستاندن بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی ئەو شەڕڤانانەی گیانیانلەدەستداوە دەستی پێکردووە و لە هەوڵی گەڕانەوەی تەرمەکانداین."
هێزەکانی سوریای دیموکرات ناسراو بە هەسەدە لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەیان بەوەکرد، لە چوارچێوەی رووبەڕووبونەوەی چەکدارانی داعش، بە مەبەستی ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری ئەمنی و هەواڵگری لە ئێوارەی ١٥ـی ئازار تیمێکیان کە بە ڕێگاوە بوون بەرەوە سلێمانی، دوو هێلیکۆپتەریان بەهۆی نالەباری کەش و هەوا کەوتووەتە خوارەوە و نۆ شەڕڤان گیانیانلەدەستداوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، یەکێک
لەوانەی گیانیلەدەستداوە فەرماندەی هێزەکانی دژەتیرۆر بووە بە ناوی "شەڕڤان
کۆبانێ" و سەرجەم شەڕڤانەکانی دیکەش لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی راهێنان پێکراوبوون بۆ رووبەڕووبونەوەی
داعش و رۆڵی بەرچاویان هەبووە لە شەڕی دژ بە داعشدا.
هاوکات داوایان لە لایەنە
پەیوەندیدارەکانی هەرێم کرد، هاوکار بن لە پێدانەوەی تەرمی شەهیدان و گواستنەوەیان
بۆ ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان وفەرهاد شامی وتەبێژی هەسەدە بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند،
دانوستاندن دەستی پێکردووە بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی ئەو شەڕڤانانەی گیانیانلەدەتسداوە.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، ئێوارەی
١٥ ی ئازار لە گوندی بێرکیاتی سەر بە قەزای ئامێدی دوو هەلیکۆپتەر کەوتنە خوارەوە
و ئێوارەی ئەمڕۆش هێزەکانی سوریایی دیموکرات خاوەنداریەتی ئەو هەلیکۆپتەرانەیان
راگەیاند.