سەردێڕ:

بازرگانی عێراق وادەی دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی مانگی رەمەزانی دیاریکرد

PM:04:33:17/03/2023

24580 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانی عێراق، رایگەیاند، لە سبەینێوە دەست دەکرێت بە دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی تایبەت بە رەمەزان و هەموو ماددەکان بە ماددە زیادکراوەکانیشەوە ئامادەن .


لوما موسەوی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بازرگانی خۆراک لە وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، دابەشکردنی بەشە خۆراک لە مانگی رەمەزاندا نرخی خواردن لە بازارەکاندا جێگیر دەکات.

دەشڵێت، ئامادەکاری کراوە بۆ کردنەوەی چەند فرۆشگایەک لە بازاڕەکانی عێراقدا، بۆ ئەوەی هاوڵاتیان سوودمەندبن لە کڕینی شمەکەکانیان بە نرخێکی گونجاو.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەفتەی داهاتوو فرۆشگاکان دەکرێنەوە و گرتنەبەری ئەو رێوشوێنانە یارمەتیدەر دەبن بۆ کەمکردنەوەی نرخی خۆراک لە مانگی رەمەزاندا.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سەبەتەیەکی خۆراکی تایبەت بەو مانگە تایبەت کراو چوار ماددەی خۆراکی زیادکران کە بریتین لە ئاردی سفر و نیشاستە و مەعکەرۆنی و تەبەقێک هێلکە بۆ هەر ماڵێک.













گەلەری