دوای زیاتر لە نیو سەدە ناحیەی مەندەلی سەر بە پارێزگای دیالە بە فەرمی کرا بە قەزا.
مازن ئەکرەم قائیمقامی مەندەلی بە وەکالەت لە لێدوانێکدا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بە بڕیاری حکومەتی خۆجێی دیالە و حکومەتی عێراقی ناحیەی مەندەلی بە فەرمی کرا بە قەزا.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەم بڕیارە
بە گەرمی لەلایەن هاوڵاتیانەوە پێشوازی لێکراوە و خەڵکی مەندەلی خۆشحاڵن بەم گەشەسەندنە.
مەندەلی شارۆچکەیەکی جێناکۆکە
و دەکەوێتە باشووری قەزای خانەقین و نزیکی سنوری ئێرانە و سەر بە پارێزگای دیالەیە
لە ماوەی هەشت ساڵی جەنگی نێوان عێراق و ئێران رووبەڕووی بۆردمانی زۆر بووەتەوە و لەو
کاتەدا زۆربەی خەڵکی رەسەنی شارۆچکەکە ماڵەکانیان چۆڵکردووە.
بڕیار جاف - گەرمیان
ئـ - ع