سەردێڕ:

لە چەند بەنزینخانەیەکی بەغدا سیستەمی پارەدانی ئەلکترۆنی جێبەجێ دەکرێت

AM:11:15:17/03/2023

7308 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، لە ئێستادا لە چەند بەنزینخانەیەکی هەردوو بەشی کەرخ و رەسافەی پارێزگای بەغدا هاوڵاتییان دەتوانن لە رێگەی کارتی ئەلکترۆنییەوە سووتەمەنی بکڕن.


بانکی ناوەندی عێراق راگەیەندراوێکیدا ناوی ئەو بەنزیخانانەی ئاشکرا کرد کە تێیدا هاوڵاتی دەتوانێت لە رێگەی پارەدانی ئەلکترۆنییەوە سووتەمەنی بکڕن و ژمارەیان نۆ بەنزینخانەیە و سەرجەمیان لە پارێزگای بەغدان.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە چەند بەنزینخانەیەکی هەردوو بەشی کەرخ و رەسافەی پارێزگای بەغدا هاوڵاتییان دەتوانن لە رێگەی کارتی ئەلکترۆنییەوە سووتەمەنی بکڕن.

دەشڵێت، وەک هەنگاوی سەرەتا چەند بەنزینخانەیەک لە پارێزگای بەغدا پرۆسەی پارەدانی ئەلکترۆنی بۆ فرۆشتنی سووتەمەنی جێبەجێ دەکەن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە داهاتوودا لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق ئەم سیستەمە جێبەجێ دەکرێت.

هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی بانکی ناوەندی عێراق، هاوڵاتییان دەتوانن لە رێگەی کارتە بانکییەکانی وەک (دائنە و مەدینە و پریپەید) سووتەمەنی لەو بەنزینخانە دیاریکراونەی بەغدا بکڕن و ئامانج لە جێگیر کردنی ئەم پرۆسەیە بۆ کەمکردنەوەی پارەدانی کاش و هێشتنەوەی پارەیە لە بانکەکان.


ئـ - ع













گەلەری