سەردێڕ:

بەهۆی گەردەلولی فریدییەوە زیاتر لە ٣٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە

AM:09:26:17/03/2023

2640 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک کۆماری مالاوی لە باشوری ئەفریقا رایگەیاند، بەهۆی گەردەلولی فریدی و ئەو بارانە بەخوڕەی بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو ٣٢٦ هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٨٣ هەزار هاوڵاتی دیکەش ئاوارەبوون.


لازاروس شاکویرا سەرۆک کۆماری مالاوی لە باشوری ئەفریقا ئاماژەی بەوەشدا، لە رۆژی چوارشەممەوە بەهۆی ئەو کارەساتە سروشتییەی رووی لە وڵات کردووە ژمارەی ئەوانەی بەهۆی گەردەلولی فریدییەوە گیانیان لەدەستداوە لە ٢٢٥ کەسەوە بۆ ٣٢٦ کەس بەرزبووەتەوە.

دەشڵێت، تا ئێستا ١٨٣ هەزار و ١٥٩ هاوڵاتی دیکە ئاوارەبوون و ناچاربوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن.

سەرۆک کۆماری مالاوی داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد هاوکاری زیاترییان بکەن، چونکە بەهۆی گەورەیی قەبارە کارەساتەکەوە پێویستییان بۆ یارمەتیدان و کۆمەکی کردنی زیاترە.

ئەمە لەکاتێکدایە، گەردەلول و بارانی بەخوڕی فریدی لەماوەی رابردوودا دووجار لە رووی لە باشوری ئەفریقا کرد و بەهۆیەوە ٧٣ کەس لە مۆزەمبیق و ١٧ کەسی دیکە لە مەدەگاسکەر گیانیان لەدەستدا.













گەلەری