سوپای ئەمریکا ڤیدیۆی ساتی پێکدادانی فرۆکە جەنگییەکەی روسیا و فرۆکە بێفرۆکەوانەکەی ئەمریکای لە ئاسمانی دەریای رەش بڵاوکردەوە.
حکومەتی ئەمریکا رایگەیاند، لە رۆژی سێشەممەی رابردوو فرۆکە بێفرۆکەوانەکەیان لە کاتی پێکدادان زیانێکی زۆری پێگەیشتووە و لە ئەنجامدا کەوتووەتە ناوچەیەکی ئاوی نزیک دوورگەی کرم.
لە بەرامبەردا روسیا رەتیکردەوە کە فرۆکە جەنگییەکەیان بە بێ هۆ خۆیکێشابێت
بە فرۆکە بێفرۆکەوانەکەی ئەمریکا، بەڵام ڤیدیۆکە پشتگیری وتەکانی ئەمریکا دەکات.
لە پێشتر ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا، بۆ ماوەی ٣٠ بۆ ٤٠ خولەک ئەو دوو فڕۆکەیە
لە ململانێدا بوون، بەڵام ڤیدیۆی پێکدادانەکە لە خولەکێک کەمترە.
لەلایەن خۆیەوە، لوید ئۆستن وەزیری
بەرگری ئەمریکاش وتی، "دڵنیاین لەو راستییانەی سەبارەت بەو رووداوە ئاشکرامان
کردووە."
لەلایەکی دیکەوە جۆن کێربی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا
باسی لەوەکرد، هێشتا رووننەبووەتەوە کە ئەو رووداوە جووڵەی بە ئەنقەستی روسیای تێدایە
یاخود نا.
ئـ - عـ