بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٥ و ٥٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەمەش نرخەکەی دوو دۆلار و ٤٦ سەنت بەرزبووەتەوە.
هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٦٩ دۆلار و شەش سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
لە چەند رۆژی رابردوودا، نەوت نزمترین
ئاستی لە ماوەی ساڵی رابردوودا تۆمارکرد، چونکە بەهۆی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیاوە
نرخی نەوت بەرزی بەخۆیەوە بینی.
دابەزینی بەهای نەوت بۆ ئەو نرخە لە کاتێکدایە،
یەک ساڵ پێش ئەمڕۆ نرخی نەوت بە ٩٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا و لە مانگی حوزەیرانی
ساڵی پاریش نرخی بەرمیلێک نەوت بە ١٢٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا.
لە ئێستادا جارێکی دیکە نرخی نەوت
بەشێوەیەکی پلەبەندی رووی لەبەرزبوونەوە کردووە.