سەردێڕ:

پاش ٧٢ ساڵ لە بەردەوامی پیشەکەی؛ پێشکەشکارێک ناوی چووە کتێبی گینسەوە

PM:04:25:16/03/2023

5092 جار خوێندراوەتەوە

کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان رایگەیاند، خانمێکی ئەمریکی وەک خاوەنی زۆرترین ئەزموون و بەردەوامی لەپێشکەشکردنی هەمان بەرنامەی رادیۆییدا ناوی چووە کتێبی گینسەوە.


کتێبی گینس رایگەیاند، ماری ماکوی تەمەن ٨٥ ساڵ کە خانمە پێشکەشکارێکی رادیۆیی ئەمریکییە پاش نزیکەی ٧٢ ساڵ بەردەوامی لەپێشکەشکردنی هەمان بەرنامە ناوی چووە کتێبی گینسەوە.

ماری دەڵێت، "ئەوەندەی لە بیرم مابێت بەدرێژایی تەمەنم رادیۆ بەشێک بووە لەژیانم."

کتێبی گینس ئاماژەی بەوەشکردووە، گەشتەکەی دوای کۆچکردنی خێزانەکەی بۆشاری کۆنرۆی سەربە ویلایەتی تەکساس لەکۆتایی ساڵانی چلەکانی سەدەی رابردوودا دەست پێدەکات ئەوەش دوای ئەوەی لەوکاتەدا هەندێکجار لەژێر خێمەو چادردا بەبێ ئاو و کارەبا ژیانیان بەسەر بردووە و توانیویەتی لەرێگەی وتنی گۆرانییەوە بەشێک لە ناڕەحەتی و قورسییەکانی سەر ژیانی کەم بکاتەوە.

باسی لەوەشکردووە، دوای ئەوەی تەمەنی گەیشتە ١٢ ساڵ و لەساڵی ١٩٥١دا هەلێکی بۆ هەڵکەوت و ناوی بۆبەشداریکردن لە لیستی پرۆگرامی بەهرەمەندان لە رادیۆی "KMCO”تۆمارکرا، ئەوەش دوای ئەوەی رایگەیاند دەتوانێت بەرنامەی خۆی پێشکەشبکات.

دامەزراوەی گینس ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرکەس گوێبیستی بەرنامەکەی بووە بەدڵی بووە کە ١٥ خولەکی پێدراوە هەتا گۆرانییەک پێشکەش بکات و لە ٢٠ی نیسانی ١٩٥١دا لەرادیۆکە دەستی بەکارکردن کرد و بەردەوامی بەکارەکەیدا هەتا کاتێک ناوی رادیۆکە بۆ "کیستار" گۆڕدرا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، یەکێک لەگرنگترین پرۆگرامە زنجیرەییەکانی لەساڵی ١٩٥٥دا بووە و بەپاڵپشتی تیمی ئەلڤێس برسلی پێشکەشی کردووە، دواتر لە رادیۆی کی ستار هەفتەی شەش رۆژ بەرنامەی میوزیکی کلاسیکی پێشکەشکردووە.

هـ - ح













گەلەری