نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکان و بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەرزبووەوە، بە جۆرێک هەر ئۆنسەیەک بە هەزار و ٩١٩ دۆلارە و لە هەرێمیش ئێستا هەر مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٩٠ هەزار دینارە.
ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهان نرخی هەر گرامێک بە ٦١ دۆلار و ٧٢ سەنتە و هەر کیلۆیەکیش بە ٦١ هەزار و ٧٢٥ دۆلارە.
نرخی زێڕ پەیوەندیدارە
بە هێزی دۆلار لە بانکی ناوەندی جیهانیدا و خواستی خەڵک لەسەر کانزاکە و ململانێ سیاسییەکانی
نێوان وڵاتانی جیهان. لە ئێستادا نرخی زێڕ تارادەیەک ناجێگیرە و رۆژانە نرخەکەی یاریدەکات.
ئەمڕۆ نرخی مسقاڵی
زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بۆ هەر مسقاڵێک بەم جۆرەیە:
زێڕی عەیار ٢٤
به ٤٩٠ هەزار دینارە.
زێڕی عەیار ٢٢
به ٤٥٠ هەزار دینارە.
زێڕی عەیار ٢١
به ٤٣٥ هەزار دینارە.
زێڕی عەیار ١٨
به ٣٧٠ هەزار دینارە.