پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لەسەر رێگای هەولێر- مەخمور، ئۆتۆمبێلێک گڕیگرت و بەهۆیەوە منداڵێک گیانی لەدەستدا.
رزگار کۆچەر پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، ئەو ئۆتۆمبێلەی سوتاوە سێ سەرنشینی تێدا بووە.
وتیشی، دوو لە سەرنشینەکان رزگاریان بووە و سەرنشینی سێیەم کە منداڵێکی
تەمەن ٦ بۆ ٧ ساڵدا بووە و لەرەگەزی کوڕ بووە، سووتاوە و هەر لە شوێنی رووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە.
رزگار کۆچەر ئەوەشی خستەڕوو، رووداوەکە لە کاتژمێر
١١:٣٠ی پێشنیوەڕۆ روویداوە و ئەو ئۆتۆمبێلەی سوتاوە لە جۆری نیسان بووە.
راشیگەیاند، رووداوەکە لە نزیک گوندی قۆریتان روویداوە و خەڵکی
گوندەکە بە هانایانەوە چوون.
