سەردێڕ:

لەبارەی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە؛ روونکردنەوەی نوێ لە پارێزگاری دهۆکەوە

AM:11:53:16/03/2023

4980 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری دهۆک رایگەیاند، ئەو هێلیکۆپتەرەی شەوی رابردوو لە سنووری پارێزگای دهۆک کەوتە خوارەوە سەرنشینەکانی چەند ئەندامێکی پەکەکە بوون و نازانرێت هی چ وڵاتێک بووە و دەشڵێت، "دوو هێلیکۆپتەربوون و یەکێکیان هەڵهاتووە."


عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک لە کۆنفراسنێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، ئەو هەلیکۆپتەرەی دوێنێ شەو لە سنووری پارێزگای دهۆک کەوتە خوارەوە ئەندامانی پەکەکە سەرنشینی بوون.

ئاماژەی بەوەشدا، دوو هێلیکۆپتەربوون و یەکێکیان کەوتووەتە خوارەوە و ئەوی دیکەیان هەڵهاتووە نازانن هی چ وڵاتێک بووە و بەرەو کوێوە چووە.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، شەوی رابردوو هێلیکۆپتەرێک لە ناحیەیەکی سەر بە پارێزگای دهۆک کەوتە خوارەوە، سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا.

لەو بارەیەوە دژەتیرۆری کوردستان باسی لەوەکرد، ئەو هێلیکۆپتەرە لە جۆری "Eurocopter AS350 "ـە و ئەو سەرنشینانەی تێێدابوون گیانیان لەدەستداوە، چەند ئەندامێکی پەکەکە بوون.

لە بەرامبەردا چاوگێک لە پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە"وە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "ئەو هێلیکۆپتەرە و سەرنشینەکانی هیچ پەیوەندییان بە ئێمەوە نییە."













گەلەری