سەردێڕ:

نرخی دۆلار دابەزی

AM:11:27:16/03/2023

8988 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٧ هەزار دینار بوو و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی ٧٥٠ دینار دابەزیوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٥٧ هەزارە لە کاتێکدا دوێنێ لە هەمان کاتدا نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٧هەزار و ٧٥٠ دینار بوو.

بانکی ناوەندی عێراق هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٣٢ هەزار دینار دەخاتەڕوو، بەڵام لە بازاڕەکاندا بە جیاوازی نزیکەی ٣٠ هەزار دینار بەرزتر لە نرخی فەرمی مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەوەش لە کاتێکدایە رێژەی خستنەڕووی بانکی ناوەندی بەرزبووەتەوە.

لە رۆژی رابردووش بەشی کارگێری بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا سێیەمین پاکێجی ئاسانکاری داواکاری دۆلاری ئەمریکی بخاتەڕوو. هاوکات، لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە گەشتیار دەتوانێت تەنها بڕی دوو هەزار دۆلار بە کاش بکرێت.

نرخی دراوە بیانییەکانی دیکە لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ هەزار دینارە

١٠٠ پاوەندی بەریتانی بە ١٨٦ هەزار دینارە

١٠٠ دۆلار بەرامبەر چوار ملیۆن و ٦٠٠ هەزار تمەنی ئێرانییە

١٠٠ دۆلار بەرامبەر هەزار و ٨٩٠ لیرەی تورکییە













گەلەری