سەردێڕ:

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ: خەڵکی هەڵەبجە گوێ بە بەڵێنە بێ کردارەکانی بەرپرسان نادەن

AM:11:08:16/03/2023

1204 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، خەڵکی هەڵەبجە گوێ بە بەڵێنە بێ کردارەکانی بەرپرسان نادەن. وتیشی، ئەوەی دەسەڵات دەیکات یادی کیمیابارانی خەڵکی هەڵەبجە نییە.


باسی لەوەشكرد، ئەمڕۆ رۆژێکی تایبەتە بۆ خەڵکی هەڵەبجە، بەڵام تایبەتمەندییەکە بەشێوەیەکی خراپ شکاوەتەوە بەسەریاندا.

وتیشی، دەسەڵاتی کوردی پارتی و یەکێتی ئەوەندە خەڵکیان وەلا ناوە، خەڵک گوێ بە وتار و گوفتاری بێکرداری دەسەڵات نادەن، ئەمڕۆ خەڵک لە ماڵەکانیشیاندا نایەنە دەرەوە و وەک رۆژانی ئاسایی وایە.

دەشڵێت، رەنگە دەسەڵات خەڵکانی خۆی کۆبکاتەوە یادەکە بکاتەوە، بەڵام بۆ هاوڵاتیان وەک خودی خەڵک یادەکە نییە و هەر وەک رۆژانی دیکەیە.

ئەمڕۆ ١٦ی ئازار، ٣٥ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر کیمیابارانکردنی پارێزگای هەڵەبجەدا، کە ساڵی ١٩٨٨ لە کۆتایی رۆژەکانی جەنگی ئێران و عێراقدا، لەلایەن رژێمی بەعسی عێراقەوە شاری ھەڵەبجەی کیمیاباران کرا.













گەلەری