سەردێڕ:

کارمەندێکی گرێبەستی کارەبای دهۆک لە کاتی ئەرکدا بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا

PM:11:44:15/03/2023

3160 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، لە ناحیەی کەڵەکی سەر بە قەزای بەردەڕەش لە سنوری پارێزگای دهۆک، فەرمانبەرێکی گرێبەستی کارەبا لە کاتی ئەرکدا کارەبا دەیگرێت و دەستبەجی گیان لەدەستدەدات.


سەباح سۆفی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە قەزای بەردەڕەش ئاماژەی بەوەشدا، ئێوارەی ئەمڕۆ "خالید عەبدولرەحیم" کارمەندی گرێبەستی بەڕێوەبەرایەتی کارەبا بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا.

هاوکات، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی قەزای بەردەڕەش بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو کەسە بەهۆیی تەزوی کارەباوە گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی داد کراوە.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، کارمەندەکە تەمەنی ٥٥ ساڵە و نزیکەی ١٠ ساڵە بە شێوەی گرێبەست کار دەکات.

هەروەها، هاوڵاتییەکیش بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی باران و دروستبوونی شۆرتی کارەباوە ئەو کارمەندە گیانی لەدەستداوە.




کـ - کـ













گەلەری