سەردێڕ:

سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق: حکومەتی ئێستای هەرێم نایاساییە

PM:09:23:15/03/2023

7496 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، نابێت بەهۆی کێشە و ململانێی سیاسییەوە هەڵبژاردنی هەرێم دوابکەوێت و ئەو حکومەتەی ئێستا لە هەرێم هەیە ماوەبەسەرچوو و نایاساییە.


حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ کۆبووەوە و ئاماژەی بەوەدا، دەبێت کاتێک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم دیاریبکرێت و لە کاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، نابێت بەهۆی کێشە و ململانێی سیاسییەوە هەڵبژاردن دوا بکەوێت، چونکە ئەو حکومەتەی ئێستا لە هەرێم هەیە ماوەبەسەرچوو و نایاساییە.

لەبارەی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەرێمەوە باسی لەوەکرد، پرۆژەیاسایی بودجە کە بەشێکی گەورەی گرژییەکانی نێوان بەغدا و هەرێم بوو تێپەڕێندرا، بۆیە دەبێت رێککەوتن بکەن و کێشەکانیان چارەسەر بکەن.

هاوکات، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەکرد، دەیانەوێت پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی بەغدا ی توند و تۆڵ بێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەمەبەستی بەشداریکردن لە حەوتەمین دیداری سلێمانی کە دوو رۆژ دەخایەنێت، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق گەیشتە شاری سلێمانی و دواتر سەردانی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی کرد.


ئـ - کـ













گەلەری