سەردێڕ:

نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

PM:06:25:15/03/2023

1780 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٣دۆلار و شەش سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت نرخەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.


دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ بە گوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٨ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی هەر بەرمیلێک نەوت پێنج دۆلار دابەزی.

ئەو نرخەی نەوت نزمترین ئاستە لە ماوەی ساڵی رابردوودا تۆمارکرابێت جونکە بەهۆی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیاوە نرخی نەوت بەرزی بەخۆیەوە بینی.

دابەزینی بەهای نەوت بۆ ئەو نرخە لە کاتێکدایە، یەک ساڵ پێش ئەمڕۆ نرخی نەوت بە ٩٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا و لە مانگی حوزەیرانی ساڵی پاریش نرخی بەرمیلێک نەوت بە ١٢٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا.

ک.ک













گەلەری