AM:09:34:15/03/2023
20344 جار خوێندراوەتەوە
لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە ١٥٧ هەزار و ٢٥٠ دینارە و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ دوو هەزار و ٢٥٠ دینار بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٧ هەزار دینار بووە ئەمەش لە کاتێکدایە لە رۆژی رابردوو لە هەمان کاتدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٥ هەزار دینار بووە.
بانکی ناوەندی عێراق هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٣٢ هەزار دینار
دەخاتەڕوو، بەڵام لە بازاڕەکاندا بە جیاوازی نزیکەی ٣٠ هەزار دینار بەرزتر لە نرخی
فەرمی مامەڵەی پێوەدەکرێت ئەوەش لە کاتێکدایە رێژەی خستنەڕووی بانکی ناوەندی بەرزبووەتەوە.
لە رۆژی رابردووش بەشی کارگێری بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا
سێیەمین پاکێجی ئاسانکاری داواکاری دۆلاری ئەمریکی بخاتەڕوو. هاوکات، لە رۆژی یەکشەممەی
داهاتووەوە گەشتیار دەتوانێت تەنها بڕی دوو هەزار دۆلار بە کاش بکرێت.
نرخی دراوە بیانییەکانی دیکە لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ هەزار دینارە
١٠٠ پاوەندی بەریتانی بە ١٨٦ هەزار دینارە
١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە چوار ملیۆن و ٤٧٠ هەزار تمەنی ئێرانییە
١٠٠ دۆلار بەرامبەر هەزار و ٨٩٠ لیرەی تورکییە
ئـ.عـ