بەشی کارگێری بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریداوە سێیەمین پاکێجی ئاسانکاری داواکاری دۆلاری ئەمریکی بخاتەڕوو. هاوکات، لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە گەشتیار دەتوانێت بڕی دوو هەزار دۆلار بکرێت.
بانکی ناوەندی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە پێناو ئاسانکاری پەیداکردنی دۆلار بۆ ئەو هاوڵاتییانەی نیازی گەشتکردنیان هەیە بۆ دەرەوەی عێراق هەر دۆلارێک بە هەزار و ٣٢٠ دینار دەفرۆشرێت.
دەشڵێت، مامەڵەی کڕینی دۆلاریش لە رێگەی کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنییەوە دەبێت
کە لەلایەنی پەیوەندیداری خاوەن مۆڵەتەوە دروست دەکرێت.
رێکارەکانی کڕینی دۆلار بۆ گەشتیاران بەم شێوەیە دەبێت:
یەکەم:گەشتیار دەتوانێت لە رێگەی باڵانسی کارتی "پریپەیدەوە" کە
نەبەستراوەتەوە بە هەژماری بانکییەوە بڕی ١٠ هەزار دۆلار باڵانسی هەبێت و بانک و کۆمپانیاکانی
پارەدانی ئەلکترۆنی دەتوانن کارتی پریپەید بۆ هاوڵاتییان دروست بکەن.
دووەم: هەڵگری کارتی "کریدیت" بەهەمان شێوەی سەرەوە دەتوانێت هەڵگری
دۆلار بێت و جگەلەوە لە رێگەی پەرەپێدانی کارتەکەیەوە بۆ "silver gold platinum" دەتوانێت
شێوازی مامەڵەکردنی پێشوو پتەوتربکات .
سێیەم: هەڵگری کارتی "دێبیت" کە بەستراوەتەوە بە هەژماری کڕیار
لە بانکێکی دیاریکراو و دەتوانێت بە هەژماری ناو کارتەکەی خەرجی بکات و باڵانسی
ناو کارتەکەی هاوشێوەی نرخی فەرمی دۆلار بێت.
چوارەم: پشکی گەشتیار لە دۆلاری کاش دوو هەزار دۆلار دەبێت و لە رۆژی یەکشەممەی
داهاتووەوە لە رێگەی ئەو کارتانەی باسکران گەشتیار دەتوانێت داواکاری و مامەڵەی دۆلار
ئەنجام بدات.
پێنجەم: فرۆشتنی دۆلار لە بانکی ناوەندییەوە بۆ بانکەکان و کۆمپانیاکان بە
شێوەی پێشوو بەردەوام دەبێت بەبێ کەمکردنەوەی رێژەی دۆلار و بۆ دابینکردنی دۆلار بۆ
هاوڵاتییان لە بوارەکانی دیکەدا.
لە راگەیندراوەکەی بانکی ناوەندی ئەوەش هاتووە، داوا لە بانکەکان و کۆمپانیاکانی
ئاڵوگۆڕی دراو دەکەن پەیوەندیان هەبێت لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییکانی ئاڵوگۆڕی دراوی
وەک"western unionوmoney gram" بۆ پەیداکردنی مۆڵەتی حەواڵەکردنی دراو لە عێراق.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، حەواڵەی هاوردەی زێر و کۆمپانیای پشتگیریکەریان لە
داتای دەزگای ناوەندی پێوانە و کواڵێتی کۆنتڕۆڵ لە وەزارەتی پلاندانان تۆمارکراون.
ئـ - ع