سەردێڕ:

لە کاتی داخستنی بازاڕ نرخی دۆلار هەزار دینار بەرزبووەوە

PM:06:25:14/03/2023

31296 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی دراوی پارێزگاکانی هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٦ هەزار دینار بووە و بەرامبەر بە کاتی کردنەوەی بازار نرخەکەی هەزار دینار بەرزبووەتەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، لە کاتی داخستنی بازاڕی دراوەکان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٦ هەزار دینار بوو لە کاتێکدا لە سەرەتای کردنەوەی بازاڕ نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٥ هەزار دینار بوو.

لە سەرەتای مانگی شوباتەوە بەهای دۆلار بۆ سەروو ١٥٧ هەزار دینار بەرزبووە و لەو کاتەوە نرخی دۆلار لە نێوان ١٥٧ هەزار و ١٥٨ هەزار دینار ماوەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی بەهای دۆلار لە ١٧٧ هەزار دینارەوە بۆ خوار ١٥٠ هەزار دینار دابەزی.

هاوکات بانکی ناوەندی عێراق هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٣٢ هەزار دینار دەخاتەڕوو، بەڵام لە بازاڕەکاندا بە جیاوازی نزیکەی ٣٠ هەزار دینار بەرزتر لە نرخی فەرمی مامەڵەی پێوەدەکرێت ئەوەش لە کاتێکدایە رێژەی خستنەڕووی بانکی ناوەندی بەرزبووەتەوە.

لە دوو رۆژی رابردوو بەڕێوەبەری گشتی بانکی ناوەندی هەرێم لەگەڵ بانکە ئەهلییەکانی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەوە و پێکەوە یاداشتنامەیەکیان ئاڕاستەی حکومەتی عێراقی کرد و تێیدا کێشە بانکییەکانی هەرێم و کێشەکانی پەیوەست بە نرخی دۆلارەوە نووسرابوو.



ئــ - ع













گەلەری