نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکان و بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دابەزی، بە جۆرێک هەر ئۆنسەیەک بە هەزار و ٩١١ دۆلار و ٨٦ و لە هەرێمیش ئێستا هەر مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٢٥ هەزار دینارە.
ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهان نرخی هەر هەر گرامێک بە ٦١ دۆلار و ٥١ سەنتە و هەر کیلۆیەکیش بە ٦١ هەزار و ٥١٠ دۆلارە.
نرخی زێڕ پەیوەندیدارە بە هێزی دۆلار لە بانکی ناوەندی جیهانیدا
و خواستی خەڵک لەسەر کانزاکە و ململانێ سیاسییەکانی نێوان وڵاتانی جیهان. لە ئێستادا
نرخی زێڕ تارادەیەک ناجێگیرە و رۆژانە نرخەکەی یاریدەکات.
ئەمڕۆ نرخی مسقاڵی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بۆ
هەر مسقاڵێک بەم جۆرەیە:
زێڕی عەیار ٢١ به ٤٢٥ هەزار دینارە.
زێڕی عەیار ١٨ به ٣٥٨ هەزار دینارە.
زێڕی عەیار ٢٢ به ٤٣٦ هەزار دینارە.
زێڕی عەیار ٢٤ به ٤٧٧ هەزار دینارە.