AM:10:19:14/03/2023
20856 جار خوێندراوەتەوە
لەکاتی کردنەوەیبازاڕی دراوەکان لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥٥ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ لە ئێوارەی رابردوودا نرخەکەی بەرزبووەتەوە.
لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا نرخی ١٠٠ دۆلار بۆ ١٥٥ هەزار دینار بەرزبوەوە و بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ ١٥٠ دینار لە بەهاکەی زیادی کردووە.
لە سەرەتای مانگی شوباتەوە بەهای
دۆلار بۆ سەروو ١٥٧ هەزار دینار بەرزبووە و لەو کاتەوە نرخی دۆلار لە نێوان ١٥٧ هەزار
و ١٥٨ هەزار دینار ماوەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی بەهای دۆلار لە ١٧٧ هەزار دینارەوە
بۆ خوار ١٥٠ هەزار دینار دابەزی.
هاوکات بانکی ناوەندی عێراق هەر
١٠٠ دۆلارێک بە ١٣٢ هەزار دینار دەخاتەڕوو، بەڵام لە بازاڕەکاندا بە جیاوازی نزیکەی
٣٠ هەزار دینار بەرزتر لە نرخی فەرمی مامەڵەی پێوەدەکرێت ئەوەش لە کاتێکدایە رێژەی
خستنەڕووی بانکی ناوەندی بەرزبووەتەوە.