له ئه‌نجامی هێرشی ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له پارێزگای كاتسینای نێجیریا ٢٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
میدیاکانی نەیجیریا بڵاویانکردووەتەوە، چەند چەکدارێک بە بەکار‌هێنانی ماتۆڕسكیل هێرشیانکردووەتە سەر ناوچه‌ی كانكاری سه‌ربه پارێزگای كاتسینا.
باسیان لەوەشکردووە، له هێرشه‌كه‌دا
٢٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌كی زۆریش برینداربوون.
هاوکات، گامبۆ عیسا وته‌بێژی
پۆلیسی كاتسینا ئەوەی خستەڕوو، هێرشەکە مەترسیدار بووە بەڵام تاوەکو ئێستا بە وردی
ژمارەی گیانلەدەتسدان و بریندارەکان نازانن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، به‌هۆی
ئه‌و هێرشانه‌ی لە نەیجیریا بە ماتۆرسکیل ئەنجام دەدرێت، لێخوڕینی ماتۆڕ لە هەندێک
لە پارێزگاکان قەدەغە کراوە.