سەردێڕ:

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق زیاتر لە هەزار دەرچوی زانکۆ و پەیمانگاکان دادەمەزرێنێت

PM:06:13:13/03/2023

7856 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق فەرمانی دامەزراندنی هەزار و ٦٤٨ دەرچوی زانکۆ و پەیمانگاکان کە هەڵگری بڕوانامەی بەکالریۆس و دبلۆمی باڵان دەرکرد. دەشڵێت، "ئەم بڕیارە بە پشت بەستنە بە بڕیارەکان و یاسا بەرکارەکانی حکومەت".


وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، داوا لەهەموو ئەوانە دەکەن کە دامەزراندن دەیانگرێتەوە و ناوەکانیان لە ماڵپەڕی فەرمی وەزارەت بڵاوکراوەتە لە ناوەندی دیوانی وەزارەت ئامادەبن بۆ تەواوکردنی رێکارەکانیان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ رێکارەکانی تەواوکردنی دامەزراندنیان پێویستە ئەو کەسەی بڕیارەکە دەیگرێتەوە بەڵگەنامەکانی بە چوار کۆپی و کۆپییە بنەڕەتیەکەی لەگەڵ خۆی بهێنێت کە وێنەی رەنگاوڕەنگی لەسەربێت بەم شێوەیە، چوارکۆپی بڕوانامەی دەرچوون یان پشتگیری دەرچوون یان بڕیاری تایبەت بە پێدانی بڕوانامە بە دوو کۆپی.

دەشڵێت، پێویستە لە ماوەی ١٠ رۆژدا دەستبکرێت بە رێکارەکانی دامەزراندنی ئەو کەسانەی بڕیارەکە دەیانگرێتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ساڵی ٢٠١٢ەوە حکومەتی هەرێم دامەزراندنی فەرمانبەر و کارمەندی لەسەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکان راگرتووە، بەڵام حزبەکان بە گوێرەی رێککەوتنی نێوان خۆیان بەردەوامن لە دامەزراندنی ئەندامانەکانی خۆیان. سەرەڕای ئەوەی حکومەتی هەرێم دامەزراندنی راگرت. لەبەرامبەردا کاری خۆبەشی و وانەبێژی و گرێبەستی لە وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتەکانی دیکە کردەوە کە موچەکانیان لە هەندێ ناوچە بەشی کرێی هاتوچۆیان ناکات و چەندینجار مامۆستایانی وانەبێژ و گرێبەست و ژینگەپارێزان بەهۆی کەمی موچە و دواکەوتنی موچەکانیانەوە گردبوونەوە و خۆپیشاندانیان سازکرد و بایکۆتیان راگەیاند، بەڵام حکومەتی هەرێم هیچ هەنگاوێکی کردەیی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیانی نەنا.


کـ - ئـ 













گەلەری