سەردێڕ:

حکومەتی عێراق: پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ پەسەند کرا

PM:02:25:13/03/2023

6420 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەشنووسی بودجەی هەرسێ ساڵی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ ـی پەسەندکرد.


لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بەسەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی حکومەتی عێراق پرۆژە یاسای بودجەی ساڵەکانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ پەسەندکرا و پاشان دەنێردرێتە پەرلەمان بۆ بڕیاردان لەسەری.

 

بەپێی زانیارییەکانیش پشکی هەرێم لە بودجە ١٢.٦٧٪ـدایە.

پێشتر تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند بودجەی ئەمساڵی عێراق ١٤٠ ترلیۆن دینارە و ٨٠ ترلیۆنی بۆ موچە و خەرجییەکانی حکومەتە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو بودجەیەی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ ئامادەکراوە زۆرترین بودجەیە لە مێژووی ئەو وڵاتەدا.

لەوبارەیەشەوە، موعین كازمی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئەوەی خستەڕوو موچەی فەرمانبەرانی عێراق لە ٤٢ ترلیۆن دینارەوە بەرزبووەتەوە بۆ ٦٠ ترلیۆن دینار، ئەوەش لەئایندەدا بارگرانی بۆ بودجەی گشتی دروستدەكات.


 













گەلەری