سەردێڕ:

سبەینێ سودانی سەردانی هەرێم دەکات

PM:12:51:13/03/2023

13504 جار خوێندراوەتەوە

سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێم دەکات و دواتریش دەچێتە شاری سلێمانی بۆ بەشداریکردنی لە دیداری سلێمانی.


بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، سبەینێ سێشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و دواتریش بەمەبەستی بەشداریکردن لە "دیداری سلێمانی" سەردانی پارێزگای سلێمانی دەکات.

بڕیارە لە ماوەی دوو رۆژدا لە ١٥ و ١٦ـی ئەم مانگەدا زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی حەوتەم دیداری سلێمانی لە ناو زانکۆکە رێکبخات.

لە دیدارەکەدا سەرکردە خاوەن بڕیارەکان لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەمریکا بەشدار دەبن و لەبارەی دیارترین کێشە هەرێمییەکانەوە گفتوگۆ دەکەن.

بەڕێوەچوونی حەوتەم دیداری سلێمانی لەژێر ناونیشانی، "پاش ٢٠ ساڵ؛ دۆخى عێراق لە نێوەندى ئاڵنگارییە جیهانییە نوێییەکاندا" دەبێت.

دیداری سلێمانی لە ساڵی ٢٠١٣ـەوە رێک دەخرێت و تێیدا چەندان سیاسی و خاوەن بڕیار لەسەر ئاستی جیهان بۆ گفتوگۆکردن کۆدەبنەوە.













گەلەری