سەردێڕ:

وێنە.. چین بە رێگایەکی سەرسوڕهێنەر بیابانێکی وڵاتەکەی سەوز دەکات

PM:12:40:13/03/2023

4872 جار خوێندراوەتەوە

بیابانی مو ئس منی چینی کە ناوچەیەکی بێ ژیان بوو لە ئێستادا بووەتە مێرگێکی سەوز لەسەر سنوور.


ناوچەی ئاڵاشا لە هەرێمی مەنگۆلیا لە رێگەی پڕۆژەیەکی رێگەگرتن لە بیابانبوونی چینەوە سەوزکرا و رێرەوێکی سەوزی تێدا بیادنرا و ئەمەش دووەمین پڕۆژەی رێگری بیابانبوونی چینییە لەساڵی رابردوودا کە سەرکەوتنی بەدەست هێنابێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە رۆژی جیهانی درەخت حکومەتی چین سەرکەوتنی پڕۆژەی رێگریکردن لە بیابانبوونی ناوچەی ئاڵاشای راگەیاند.

لیژنەی نیشتیمانی سەوزاییکردنی چینی راگەیندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە ساڵی رابردوو ٣.٨ ملیۆن هێکتار زەوی لە چین سەوزکراوە و لەمساڵێشدا ٣.٢ ملیۆن هێکتار زەوی تر دار و درەختی تێدا چیندراوە.

ئاماژەی بەوەشدا، لە پرۆژەکانی سەوزکردنی چین ١.٧٥ ملیۆن هێکتار زەویی بیبانی سەوزکراون و سەرجەم پرۆژەکان ئەنجامی بەرچاو و ئەرێنییان بەدەستهێناوە و چین ماوەی ٣٠ ساڵە سەرقاڵی جێبەجێکردنی ئەم پرۆژانەیە و زۆربەیان سەرکەتوو بوون.

Deserts shrinking, China gets greener

How China is Reforesting the Gobi Desert into Forest - The Great Green Wall - YouTube












گەلەری