سەردێڕ:

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی پرۆژە یاسایی بودجەوە لە کۆبوونەوەدایە

AM:10:25:13/03/2023

4344 جار خوێندراوەتەوە

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق گفتووگۆ لەبارەی پرۆژەیاسایی بودجەوە دەکەن و راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ پرۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵ لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پەسەند دەکرێت و پێشبینی دەکرێت بودجەی ئەمساڵ ژمارەیەک پرۆژەی زۆر لە خۆبگرێت.


لە راگەیاندروێکدا کە نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە هاتووە، یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆیت ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پەسەندکردنی بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ دەبێت.

پێشتر، زەیا ناسڕی راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، سبەینێ دووشەممە لە دانیشتنێکی تایبەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵ پەسەند دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، پێشبینی دەکرێت پڕۆژە یاسای بودجەی ئەمجارە پێشکەتوو بێت و ژمارەیەک پڕۆژەی زۆر لە خۆبگرێت.

لە ماوەی رابردوو معین کازمی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، قەبارەی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق نزیکی ١٧٠ ترلیۆن دینار دەبێت.
هاوکات بەپێی زانیارییەکان پشکی هەرێم لە پرۆژەیاساکە ١٢.٦٧٪ دەبێت. 













گەلەری