سەردێڕ:

براوەکانی خەڵاتی ئۆسکار بۆ ساڵی ٢٠٢٣

AM:09:55:13/03/2023

2460 جار خوێندراوەتەوە

٩٥ـەمین ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاکتەکانی ئۆسکار بەڕێوەچوو، تیایدا فیلمی Everything Everywhere All at Once بووە براوەی زۆرترین خەڵاتی شەوەكە و حەوت خەڵاتی بەدەستهێنا، ئەکتەر"براندن فرەیزەر" خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی بۆ رۆڵی سەرەکی بەدەستهێنا و "میشێل یۆو" خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژنی بۆ رۆڵی سەرەکی بەدەستهێنا.


شەوی رابردوو ٩٥ـەمین ئاهەنگی خەڵاتەکانی ئۆسکار لەسەر شانۆی دۆلبی لە ویلایەتی لوس ئەنجلوسی ئەمریکا بەڕێوەچوو، و جێمی کێمڵ مەڕاسیمەکەی پێشکەشی کرد.

بەپێی پێگەی فەرمی خەڵاتەکانی ئۆسکار، لیستی براوەکانی ٩٥ـەمین خەڵاتەکانی ئۆسکار بۆ ساڵی ٢٠٢٣، بەم جۆرە بوو:

باشترین فیلم:

"Everything Everywhere All at Once”

باشترین ئەکتەر بۆ رۆڵی سەرەکی:

Brendan Fraser, "The Whale”

باشترین خانمە ئەکتەر لە رۆڵی سەرەکی:

Michelle Yeoh, "Everything Everywhere All at Once”

باشترین خانمە ئەکتەر لە رۆڵی لاوەکی:

Jamie Lee Curtis, "Everything Everywhere All at Once”

باشترین ئەکتەر لە رۆڵی لاوەکی:

Ke Huy Quan, "Everything Everywhere All at Once”

باشترین فیلمی بیانی:

"All Quiet on the Western Front,” ئەڵمانیا

باشترین فیلمی دیۆکۆمێنتاری(کورتە فیلم):

"The Elephant Whisperers”

باشترین فیلمی دیکۆمێنتاری (فلیمی درێژ):

"Navalny”

باشترین گۆرانی رەسەن:

"Naatu Naatu” from "RRR”

باشترین فیلمی جوڵاو(کارتۆنی):

"Guillermo del Toro’s Pinocchio”

باشترین سینەماتیگرافی:

ALL QUIET ON THE WESTERN FRONT

باشترین جلوبەرگ:

BLACK PANTHER: WAKANDA FOREVER

باشترین دەرهێنان:

Daniel Kwan and Daniel Scheinert لە فیلمی"Everything Everywhere All at Once”

باشترین مۆنتاجی فیلم:

Paul Rogers لە فیلمی"Everything Everywhere All at Once”

باشترین ماکیاژ و ستایڵی قژ:

THE WHALE

باشترین سیناریۆ کە لە تێکستەوە وەرگیراوە:

WOMEN TALKING

باشترین سینارۆ کە بۆ تێکستەکەی بۆ سینەما نوسراوە:

"Everything Everywhere All at Once”

باشترین ڤیژواڵ ئیفێکت:

AVATAR: THE WAY OF WATER

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەپێی نەریتەکانیش، وابڕیاربووە لە کاتی دابەشکردنی خەڵاتەکان و دیاریکردنی براوەکاندا چوار براوەی ساڵی پار ئامادەبن تا خەڵاتەکە ببەخشنە چوار براوەکەی ئەمسا، بەڵام ئەمساڵ سێ براوە ئامادەبوون کە ئەوانیش (جێسیکا شاستین، ئاریانا دیبۆس و ترۆی کۆتسور)، براوەی چوارەمیش کە وێڵ سمیس بوو، کە ئامادە نەبوو چونکە بەهۆی رووداوی زلەکەی ساڵی پارەوە بۆماوەی ١٠ ساڵ هاتنی بۆ ئاهەنگەکانی ئۆسکار لێ قەدەغەکراوە.

هەروەها ئەوەی کە جیاوازیشە، لە ئەمساڵدا ئەستێرەکان بەسەر فەرشی سوردا نەڕۆشتن و رەنگی فەرشەکە بێجییەکی کاڵبوو.

رێهاناش لە ئاهەنگەکەدا بە گۆرانی بەشداربوو و گۆرانی " Lift Me Up" وت کە لە فیلمی " Black Panther: Wakanda Forever"دا وتوویەتی.

" Lift Me Up" دەڵێت کە لە فیلمی " Black Panther: Wakanda Forever"دا وتوویەتی و پاڵێوراوە بۆ خەڵاتیی باشترین گۆرانی.













گەلەری