سەردێڕ:

خێزانی سەربازەکانی جەنگی روسیا داوایەک ئاڕاستەی پوتین دەکەن

AM:09:35:13/03/2023

2716 جار خوێندراوەتەوە

کۆمەڵێک لە هاوسەر و دایکانی روسیا داوایان لە سەرۆکی روسیا کرد ناردنی کوڕ و هاوسەرەکانیان بۆ جەنگ رابگرن، ئەمەش لە دوای ئەوەی پرۆسەی سەربازی زۆرەملێ لەگەڵ توندبوونەوەی جەنگی ئۆکرانیا لە روسیا دەستی پێکردووە.


لە پارچە ڤیدیۆیەک کە لەلایەن میدیاکانی روسیا بڵاوکراوەتەوە دەردەکەوێت، کۆمەڵێک ژن دەڵێن، کەسە نزیکەکانمان ناچارکراون لە سەرەتای مانگی ئازارەوە پەیوەندی بە سوپاسی روسیاوە بکەن."

هاوسەری یەکێك لە سەربازەکان ئاماژەی بەوەدا، هاوسەرەکەی لە هێڵی گەرمی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیایە و دەچنە بۆ شەركردن لەو شوێنانەی کە بە توندی بەرگری لێدەکرێت لەلایەن ئۆکرانیەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەوان ئامادەن خزمەت بە وڵات بکەن بەڵام بەو رێژەیەی کە هاوسەرەکانیان راهێنانیان بۆ کردووە و داوا لە سەرۆکایەتی روسیا دەکەن هاوسەرەکانیان لە هێلی گەرمی جەنگەوە بگەڕێننەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، زیاتر کە ساڵێکە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە و روسیاش رەتی دەکاتەوە کۆتایی بە جەنگەکە بهێنێت.













گەلەری