سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، ٦٥٠هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە ناوچە زیانپێگەیشتووەکانی بومەلەرزە دروستدەکەن. دەشڵێت، "دەمانەوێت لە رێگای بنیادنانەوەی شارەکانمان ئاسەواری ئەو کارەساتە گەورەیە بسڕینەوە."
پاش سهردانی نهخۆشخانهی كۆنتێنهر له شارۆچكهی دهفنه سهر به هاتای رهجهب تهیب ئهردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا ئەوەی خستەڕوو، ٦٥٠هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە ناوچە زیانپێگەیشتووەکانی بومەلەرزە دروست دەکەن.
باسی لەوەشکرد، "بە
دڵ لەگەڵ ئەو هاوڵاتیانەین کە لە بوومەلەرزەکەدا زیانیان پێگەیشتووە و هەوڵی
ساڕێژکردنی برینەکانیان دەدەین."
ئەمەش دوای
ئەوەدێت، لە ٦ـی شوباتی ئەمساڵدا بومولەرزەیەک بە گوڕی ٧.٨ ناوچە سنوورییەکانی نێوان
تورکیا و سوریای هەژاند و لە هەرێمیش هەستی پێکرا.
بەهۆی بومەلەرزەکەوە لە تورکیا نزیکەی ٥٠ هەزار کەس گیانیانلەدەستدا و هەزارانی دیکەش ئاوارە
بوون.