فهرماندهیی ئاسایشی كهناراوهكانی ئیتاڵیا رایگەیاند، لە ماوەی کەمتر لە ٤٨ کاتژمێردا زیاتر لە هەزار و ٣٠٠ کۆچبەری نایاسایی لە کەناراوەکانی ئیتاڵیدا رزگارکراون.
تیمەکانی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی ئیتاڵیا له رێگهی ئۆپهراسیۆنهكانی رزگاركردنهوه له ناوچه جیاجیاكانی کەناراوەکانی ئەو وڵاتەدا، لە شەوی هەینی رابردووەوە تاوەکو نزیکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ زیاتر لە ههزار و ٣٠٠ کۆچبەری نایاساییان رزگارکردووه.
فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی ئیتاڵیا لە راگەیەنراوێکدا
بڵاویکردووەتەوە، بە پاڵپشتی یەکە ئەمنییەکانی دیکەی وڵاتهكه سەرەڕای بارودۆخی
نالەباری کەشوهەوا، ٨٧٩ کۆچبەر لە دوو بەلەمی جیاوازدا رزگارکراون.
لە راگەیانراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، تیمەکانیان شەوی هەینیش
٤٨٧ کۆچبەریان لە کەناراوەکانی کرۆتۆن رزگارکردووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا زیاتر لە
سێ هەزار کۆچبەری نایاسایی دوای پەڕینەوە لە دەریای ناوەڕاست گهیشتوونهته ئیتاڵیا،
بەهۆیەوە ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە چوونهته وڵاتەکە گەیشتووەتە
١٧ هەزار و ٥٩٢ کۆچبەر.