PM:09:50:12/03/2023
2032 جار خوێندراوەتەوە
سه‌رۆكی بەڕێوەبەرایەتیی كاره‌سات و دۆخه له‌ناكاوه‌كان له توركیا ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانییانی بومەلەرزەکە گەیشتووەتە ٤٧ هه‌زار و ٩٧٥ کەس.
یونس سەزەر، سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیی كاره‌سات و دۆخه له‌ناكاوه‌كان له توركیا، ناسراو بە ئافاد، لە کۆنفرانسێكی رۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، كاره‌كان بۆ چاككردنەوە و باشكردن له ناوچه‌ی بوومه‌له‌رزه‌كانی ٦ی شوبات، به چڕی به‌رده‌وامن و هه‌ڵدانه‌وه‌ی داروپه‌ردووه‌كانیش درێژه‌ی هه‌یه.
باسی لەوەش کرد، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئه‌نجامی
بوومه‌له‌رزه‌كاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه زیادی كردووه و تا ئێستا گەیشتوەتە ٤٧
هه‌زار و ٩٧٥ كه‌س، له‌وانه شه‌ش هه‌زار و ٢٧٨ کەسیان خەڵکی سووریا‌ن یان بیانیەکانی
ناو وڵاتەکەن.
وتیشی، ئێستا سێ هه‌زار و ٩٥٤ كارمه‌ند هێشتا سەرقاڵی گەڕانن
و کاردەکەن لە هه‌ڵدانه‌وه‌ی داروپه‌ردووه‌كان و هاوكارییه مرۆییه‌كاندان، جگه
له‌وه‌ی ٣٠٠ كارمه‌ندی بیانیش هاوکاریانن.