سەردێڕ:

پرۆژەیاسای بودجەی عێراق بە کوێ گەیشتووە؟

PM:04:34:12/03/2023

3900 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، سبەینێ پرۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵ لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پەسەند دەکرێت و پێشبینی دەکرێت بودجەی ئەمساڵ ژمارەیەک پرۆژەی زۆر لە خۆبگرێت.


زەیا ناسڕی راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، سبەینێ دووشەممە لە دانیشتنێکی تایبەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵ پەسەند دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، پێشبینی دەکرێت پڕۆژە یاسای بودجەی ئەمجارە پێشکەتوو بێت و ژمارەیەک پڕۆژەی زۆر لە خۆبگرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، نووسراوی فەرمی پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٣ ئامادەکراوە و بۆ گفتگۆکردن و دەنگدان لەسەر پرۆژە یاساکە دەنێردرێت بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.

لە ماوەی رابردوو معین کازمی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، قەبارەی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق نزیکی ١٧٠ ترلیۆن دینار دەبێت.

ئاماژەی بەوەشدا، لە دوای پەسەندکردنی لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دوای چەند رۆژێک پڕۆژە یاسای بودجە دەگاتە پەرلەمان و ئەگەری هەیە لە مانگی نیسانی داهاتوو لەوێش پەسەند بکرێت.

لە پڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵدا نرخی یەک بەرمیل نەوت بە ٦٥ دۆلار جێگیرکراوە و هەر دۆلارێکیش بە هەزار و ٣٠٠ دینار هەژمار کراوە.

هاوکات، ئەگەر رێکەوتنی نێوان حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم و حکومەتی بەغدا جێبەجێبکرێت پشکی هەرێم لەو بودجەیە ١٢.٦٧٪ دەبێت.













گەلەری